AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢ ١٦:٥٣

پزشکیان لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی بریکس لە ڕووسیا؛

ئەمریکا بۆ چارەسەریی کێشەکانی دۆلار وەک چەک بەکار دێنێت

ئەمریکا بۆ چارەسەریی کێشەکانی دۆلار وەک چەک بەکار دێنێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: زۆربەی وڵاتانی دونیا لەوەی کە ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشە ناوخۆیی و ماڵییەکانی، دۆلار وەک چەک و ئامرازی کۆنتڕۆڵ بەکار دێنێت، ناڕازین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان پاش‌نیوەڕۆی ئەوڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی سەرەکی سەرکردەکانی بریکس لە قازانی ڕووسیا وێڕای شیکردنەوەی دەفرایەتیی بەرامبەری بریکس و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاری و ئاراستەکردنی ٥ پێشنیاری گرنگ لەپێناو مسۆگەرکردنی ئامانجەکانی ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییە، ڕایگەیاند: پەیجۆری پرۆگرامە جۆراوجۆرە دەروون‌گرووپییەکان، بەبێ بوونی نووسینگەیەکی چکۆلە و کارا مومکین نییە و پێشنیار دەکەم لێکدانەوەی دانانی نووسینگەیەک بخرێتە ڕۆژەڤی وەزارەتخانەگەلی دەرەوەیی.

ناوبراو لە درێژەدا ئاوڕی لە گۆڕانکارییە خێراکانی جیهانی و هەڕەشەکان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی مرۆیی لە ڕۆژئاوای ئاسیا دایەوە و وتی: بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نائاسایی سەرکردەکانی بریکس بە تەوەری غەزە و هەروەها بەڕیوەبردنی کۆبوونەوەی تر لە ئاستی جێگرانی وەزارەتخانەگەلی دەرەوەیی، لە دەرکەوتە بەرچاوەکانی هاوکاری لەم خولە و دەستکەوتی باشی بەدواوە بووە.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها جەختی لە پێداگریی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاگربڕی خێرا و هەمیشەیی لە فەلەستین و لوبنان و کشانەوەی یەکجاریی سەربازانی ڕژیمی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکان و گەیاندنی بەپەلەی یارمەتییە مرۆییەکان بە گەلی ئاوارە و لێقەوماوی غەزە و لوبنان کرد و وتیشی: جیهانی باشوور لە نابەرابەری، نادادپەروەری و کێشەگەلی ئابووریدا پەلەقاژەیەتی.

پزشکیان لە درێژەدا ٥ پێشنیاری ئاراستەی کۆبوونەوەکە کرد و ڕایگەیاند: بەبێ چاوپۆشی لە پرسە گرنگەکانی سیاسی-ئەمنی و فەرهەنگی-جەماوەری، دەبێ یەکەمایەتی پرۆگرامەکانی داهاتوو بە پرسە ئابوورییەکان بدەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێداچوونەوە بە بڕیاری سەپاندنی گەمارۆکان لە لایەن هەندێ زلهیزی جیهانی بە شێوەیەکی نایاسایی وەک پێشنیاری دووەم بە سەرکردەکانی بریکس، سەبارەت بە پێشنیاری سێهەم، ڕەخنەی لە سیاسەتی دراوی ئەمریکا گرت و وتی: زۆربەی وڵاتانی دونیا لەوەی کە ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشە ناوخۆیی و ماڵییەکانی، دۆلار وەک چەک و ئامرازی کۆنتڕۆڵ بەکار دێنێت، ناڕازین و پێویستە بۆ کەمکردنەوەی هێزی دۆلار و بەرزکردنەوەی مامەڵەکان بە دراوی نیشتمانی وڵاتان لە ڕێگەی دراوی دیجیتاڵی هەنگاو هەڵگرین.

پزشکیان لە پێشنیاری چوارەمدا ڕووانییە ئاستەنگنانەوەی وڵاتانی باکوور بۆ دەست‌پێ‌ڕاگەیشتنی وڵاتانی باشوور بە تەکنۆلۆژیای نوێ و پێویستی کۆمکارییەکی هاوبەش بۆ ئاڵوگۆڕی بە زانیارییەکان، سەبارەت بە پێشنیاری پێنجەم جەختی لە تۆکمەکردنی بانکی گەشەی نوێ(NDB) وەک دامەزراوەیەکی هاوبەشی بریکس کرد.

News ID 52372

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha